بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٧،٦ پلە پارێزگای مالوكوی لە ئیندۆنیزیا هەژاند.
ناوەندی لێكۆڵینەوەی جیۆلۆژی ئەمریكا ئاشكرایكرد، گوڕی بوومەلەرزەكە ٧،٦ پلە بووە و ناوەندەكەی كەنارەكانی باكووری خۆرئاوای دوورگەكانی تانیمبار لە پارێزگای مالوكو بووە.
بوومەلەرزەكە لە قوڵایی ٩٥،٢ كیلۆمەتردا روویداوە.
لە ئیندۆنیزیا دوای بوومەلەرزەكە، هۆشداریی تسونامی درا.
لەبارەی زیانە مرۆیی و ماڵییەكانەوە هیچ زانیاری بڵاونەكراوەتەوە.