بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا



بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جووت سایدی بەحرکە بەرامبەر کورانی نوێ کەسێك گیانی لە دەستداو یەکێکی دیکەش برینداربوو.

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردەوە: ئۆتۆمبێلیکی جۆری ئاڵتیما لەسەر ڕێگای جووت سایدی بەحرکە بەرامبەر کوڕانی نوێ، کەوتە ناو چاڵی یەکێک لەپڕۆژەکانی نیشتەجێبوونەوە.

باسی لەوەشکردووە: بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێرەکە گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.

بەرگری شارستانی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو: تەرمی قوربانییەکە لەلایەن تیمی ڕزگارکردنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەرهێنراوە.

گەردونناسێک یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دیاری دەکات
پێت گەردونناسێک یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دیاری دەکات
نوێترین زانیاری لە بارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 گەیشت
دوات نوێترین زانیاری لە بارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 گەیشت
پەیوەنیدر