سەعدی پیرە: یەکێتی بەم نزیکانە بۆ پێکهێانی حکومەت سەردانی لایەنەکان دەکات



وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، تا ئێستا گفتوگۆی فەرمی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم دەستیپێنەکردووە و بەم نزیکانە حزبەکەی بۆ ئەو مەبەستە سەردانی لایەکان دەکات.

سەعدی پیرە، وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: فەرمانی سەرۆکی هەرێم دەرچووە بۆ راسپاردنی لایەنی براوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم.

باسی لەوەشکرد: ئەوەی پەیوەندی بە یەکێتییەوە هەیە شاندی خۆی هەیە و لە کەناڵەکانی خۆیەوە پەیوەندی بە لایەنەکانەوە کردووە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، بەڵام وەک گفتوگۆی فەرمی هێشتا لای یەکێتیەوە دەستیپێنەکردووە و بەم نزیکانە دەست پێدەکات.

باسی لەوەشکرد، دابەشکردنی پۆستە حکومییەکان لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەبێت نەک لەڕێگای کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە، ئەو قسانەی لە میدیادا دەکرێت کە فڵان بۆست بۆ فڵان لایەنە زیادە و بێ واتان و تەنها بۆ تێکدانن.

کۆمیسیۆن وەڵامی 28 تانەی ڕەوانەی دادوەری هەڵبژاردن کردووە
پێت کۆمیسیۆن وەڵامی 28 تانەی ڕەوانەی دادوەری هەڵبژاردن کردووە
کەشوهەوا دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما بەردەبنەوە
دوات کەشوهەوا دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما بەردەبنەوە
پەیوەنیدر