کەشوهەوا دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما بەردەبنەوە



کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە سبەینێوە کەشوهەوا دەگۆڕێت و ئاسمان دەبێتە هەوری تەواو پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور. پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ.

لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە کەشناسی هەرێم ڕایگەیاندووە، “ئاسمان ساماڵ دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو, لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمە باران لەناوچە شاخاویەکان”.

دەشڵێت: “پلەکانی گەرما/ بەرز دەبنەوە بە دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 26

سلێمانی: 24

دهۆک: 25

کەرکوک: 27

هەڵەبجە: 25

زاخۆ: 25

سۆران: 25

حاجی ئۆمەران: 13

گەرمیان: 28

سەعدی پیرە: یەکێتی بەم نزیکانە بۆ پێکهێانی حکومەت سەردانی لایەنەکان دەکات
پێت سەعدی پیرە: یەکێتی بەم نزیکانە بۆ پێکهێانی حکومەت سەردانی لایەنەکان دەکات
دوات جێفری هۆشداری لە كشانەوەی ئەمریكا لە ڕۆژئاوای كوردستان دەدات
پەیوەنیدر