ئێران: هەوڵی کوشتنی ترەمپ هیچ بنەمایەکی راستی نییە



دوای ئەوەی وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاند، سێ کەسیان بەهۆی هەوڵدان بۆ کوشتنی ترەمپ بە تاوانبار ناساندووە و یەکێکیان ئێرانییە، ئێرانیش ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “وەزارەتی دەرەوە هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە گوایە ئێران لە هەوڵێکی کوشتنی بەرپرسانی ئێستا یان پێشووی ئەمریکا تێوەگلابێت”.

دوێنێ هەینی وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاند، “بەهۆی هەوڵدان بۆ کوشتنی ترەمپ، سێ کەس بە تاوانبار ناسێندران و تاوانباری سەرەکیش لە ئێرانە”.

بەگوێرەی وەزارەتی دادی ئەمریکا، فەرهاد شاکیری ناوی ئەو “تاوانبارە سەرەکییە”یە کە تەمەنی 51 ساڵە و ئێستا لە تارانە.

بە گوێرەی وەزارەتی دادی ئەمریکا، “فەرهاد شاکیری فەرمانی پێکرابوو لە 07-10-2024 پلانێک بۆ کوشتنی ترەمپ دابنێت”.

پێت جێفری هۆشداری لە كشانەوەی ئەمریكا لە ڕۆژئاوای كوردستان دەدات
لە بەسرە کەسێک لەسەر چوار هەزار دینار کوژرا
دوات لە بەسرە کەسێک لەسەر چوار هەزار دینار کوژرا
پەیوەنیدر