لە شاری بەسرە، هاووڵاتییەک لەسەر چوار هەزار دیناری عێراقی کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، شەوی ڕابردوو لە ناوچەی قیبلەی شاری بەسرە، شەڕێک لەنێوان خاوەنی فرۆشگایەك و كڕیارێكدا ڕوویدا و لە ئەنجامدا کەسێک کە هەوڵی ناوبژیوانی دەدا، کوژرا و كەسێكی دیكەش بریندار بووە.
بە گوێرەی زانیاریی میدیا عێراقییەکان، کڕیارەکە قەرزی مانگێکی فرۆشگاکەی بردووەتەوە، بەڵام چوار هەزار دیناری لێ کەم بووە؛ خاوەنی فرۆشگاکە لە کەمیی پارەیە ناڕازی بووە، بووەتە دەمەقاڵێیان و دواتر چەکیان بەکار هێناوە.
ئەو کەسەی کوژراوە ناوی “نەسیب”ـە و تەمەنی 35 ساڵە. شەوی ڕابردوو بەسەردان لە ماڵی خێزانی هاوسەرەكەی بووە لە نزیك شوێنی ڕووداوەكە، کاتێک بە شەڕەکەی زانیوە، هەوڵی ناوبژیوانی داوە، بەڵام لە ئەنجامدا کوژراوە.