بارانبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە



کەشناسێکی کورد ئاشکرای دەکات، بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما جارێکی دیکە روو لە نزمبوونەوە دەکەن.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: لە درەنگانی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە
ناسەقامگیریەکی کەش ناوچەکە دەگڕێتەە کە سەرچاوەی دەریایی سوورە.

وتیشی: “شەپۆلەکە کاریگەری دەکاتە سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و بارانێکی لاواز بۆ مامناوەند بەشێوەی پچر پچر و تاوەباران دەستپێدەکات لەگەڵ ھەورە تریشقە و هەورەگرمە”.

ئەو کەشناسە کوردە باسی لەوەشکەرد: ڕێژەی بارانبارینەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە و بارانەکە لە ئێوارە بۆ شەوی ھەمان رۆژی دووشەممە 11ی تشرینی دووەم، کۆتایی پێدێت.

ئەوەشی ئاشکرا کرد: بەهۆی شەپۆلەکەوە پلەی گەرما سێ پلە نزم دەبێتەوە.

لە بەسرە کەسێک لەسەر چوار هەزار دینار کوژرا
پێت لە بەسرە کەسێک لەسەر چوار هەزار دینار کوژرا
دانەغاز: بەرهەممان زیاد کردووە و قازانجمان کەمیکردووە
دوات دانەغاز: بەرهەممان زیاد کردووە و قازانجمان کەمیکردووە
پەیوەنیدر