کۆمپانیای دانەغاز ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان %3ی بەرهەمیان زیادی کردووە و بەرهەمهێنانی نەوتیشیان زیادی کردووە، لە بەرانبەردا قازانجیان کەمی کردووە.
کۆمپانیای دانەغاز کە لە چەند کێڵگەیەکی غازی هەرێمی کوردستان کار دەکات، بەرهەمی ئەمساڵی بڵاوکردووتەوە و ڕایگەیاند: “لە %3 بەرهەمیان لەهەرێم زیادی کردووە، هەروەها بەرهەمهێنانی نەوتیان بۆ 38 هەزار و 200 بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا زیاد کردووە”.
دانەغاز باس لەوەشدەکات، “بەراورد بە نۆ مانگی ساڵی ڕابردوو قازانجیان لە %11 کەم بووەتەوە و دابەزیوە بۆ 112 ملیۆن دۆلار”.
دانەغاز پلانی هەیە لەگەڵ کۆمپانیا پێرڵ پترۆلیۆم دەست بەدروستکردنی کێڵگەیەکی دیکەی غاز لە کۆرمۆری سنووری چەمچەماڵ بکەن.
دانە غاز لە كوردستان و میسر بەرهەمی هەیە، لە میسر بە ڕێژەی 24% بەرهەمی كەمی كردووە و گەیشتووە 17 هەزار و 100 بەرمیل لە ڕۆژێكدا. بەڵام لە هەرێمی کوردستان بەرهەمی زیادی کردووە بە ڕێژەی %3.