بانکی بازرگانی عێراق دووەم خولی ڕاهێنانی بۆ ژمارەیەک کارمەندی هەرێم ئەنجامدا
ئەمڕۆ هەینی، بە نوێنەرایەتی، بیلال سەباح حسێن، سەرۆکی بانک و سەرۆکی دەستەی کارگێڕی بانکی بازرگانی عێراق(TBI), دووەم خولی ڕاهێنانی بۆ ژمارەیەک کارمەندی حکومەت لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.
شایەنی باسە بەڕێوەچوونی ئەم خولە لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران دێت، بۆ پەرەپێدانی کادیرانی حکومەت، کە مامەڵە لەگەڵ بانک دەکەن.
وەک ئاماژەی پێ کراوە بەڕێوەچونی ئەم خولانە گرنگن، بۆ پەرەپێدانی کارەکانی بانک و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشکردنی بە هەموو کڕیاران.