باران بارین دەست پێ دەکاتەوە



 لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە باران بارین لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە, هەورە بروسكەشی لەگەڵدایە.
ئەمڕۆ هەینی ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی هەرێم، ڕایگەیاند، لە ئێوارەی رۆژی یەکشەمەوە 10/11/2024 حاڵەتێکی لاوازی ناسەقامگیری کەش کە سەرچاوەکەی دەریای سورە ناوچە جیاجیاکانی رۆژئاواو ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوەو لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 11/11/2024 کاریگەرییەکانی درێژئەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و بارانێکی کەم بۆ مامناوەند بەشێوەی پچڕپچڕ و تاوە باران دەستپێدەکاتەوە.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ بوونی ھەورە بروسکە كە کاریگەری بارانەکەش زیاتر ئەبێت لەسەر ناوچەکانی باکوری رۆژھەڵات و رۆژھەڵاتی ھەرێمی کوردستان.
ئاراس جەبار ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئێوارەی ھەمان رۆژ دووشەممە کاریگەری ئەو بارانبارینە کۆتایی دێت لەگەڵ نزمبونەوەی پلەکانی گەرما بەرێژەی 2 بۆ 4 پلە .
بانکی بازرگانی عێراق (TBI)، دووەم خولی ڕاهێنانی بۆ ژمارەیەک کارمەندی حکومەت لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا
پێت بانکی بازرگانی عێراق (TBI)، دووەم خولی ڕاهێنانی بۆ ژمارەیەک کارمەندی حکومەت لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا
چوار رۆژ دەبێتە پشوو
دوات چوار رۆژ دەبێتە پشوو
پەیوەنیدر