بڕیارە لە ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە، سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە سەرتاسەری عێراق بە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیشەوە ئەنجامبدرێت.
بڕیاری پشووەكە پێشتر لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەرچووە و سەرتاسەری وڵات دەگرێتەوە و بەمەبەستی بە دروستی بەڕێوەبردنی سەرژمێرییە.
بەو پێیەی پڕۆسەی سەرژمێرییەکە دەکەوێتە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، بەوەش لەگەڵ رۆژانی هەینی و شەممەی دواتریاندا دەبنە چوار رۆژ پشوو.
بەپێی یاسای پشووە رەسمییەكان كە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەرداوە و لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراقەوە پەسەندكراوە،ئەنجومەنی وەزیران دەتوانێت پشووی رەسمی بۆ بۆنەی تایبەت رابگەیەنێت، بەمەرجێك لە ساڵێكدا لە حەوت رۆژ زیاتر نەبێت.
وا بڕیارە سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە ڕێکەوتی (٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤)دا ئەنجامبدرێت و لە ئێستادا عێراق هەموو پێداویستییەكانی ئەم سەرژمێرییەی ئامادەكردووە،