دەزگای ئاسایش دەستگیرکردنی بکوژی کارمەندەکەی کۆماندۆی ڕاگەیاند



دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی هاوڵاتییەکەی شاری سلێمانی ڕادەگەیەنێت کە کارمەندی هێزەکانی کۆماندۆ بووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی بەهۆکاری بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان کچ و کوڕێک، ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویداو بووە هۆی کوژرانی کەسێک بەناوی (ب،ف،ع).

ڕوونیشیکردەوە کە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستبەجێ تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیرکرا و رووبەڕووی یاسا کرایەوە.

ئەو هاووڵاتییەی کە ڕووداوەکەدا کوژراوە کارمەندى هێزەکانى کۆماندۆ بووە.

چوار رۆژ دەبێتە پشوو
پێت چوار رۆژ دەبێتە پشوو
پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
دوات پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
پەیوەنیدر