پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە لە پابەندبوون لەو کاتەی بۆیان دیاریدەکرێت و بە پێچەوانەوە سەرەکەیان دەفەوتێت.

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری هاووڵاتییانی سلێمانی و دەوربەری دەکەین، بە گوێرەی کاتی دیاری کراوی خۆیان کە بە نامەی ئەلیکترۆنی بۆیان دیاریکراوە سەردانمان بکەن، واتە لەو کاتژمێر و ڕۆژەی کە بە ئەلیکترۆنی بۆیان دیاری دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەگەر هاووڵاتیان پابەندی کاتی دیاریکراو نەبوون، ئەوا سەرەکەیان دەفەوتێت و ناتوانن مامەڵەکانیان بۆ جێبەجێبکەین، چونکە سەرەی کەسێکی دیکە دەبێت و لەم کاتەشدا کێشە بۆ سیستمەکە دروست دەبێت.

پاسپۆرتی سلێمانی هاوشێوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق سیستمی سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی پەیڕەو دەکات بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت پاسپۆرت دەربکەن یاخود نوێی بکەنەوە.

دەزگای ئاسایش دەستگیرکردنی بکوژی کارمەندەکەی کۆماندۆی ڕاگەیاند
پێت دەزگای ئاسایش دەستگیرکردنی بکوژی کارمەندەکەی کۆماندۆی ڕاگەیاند
بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارێکی باکووری کوردستانی هەژاند
دوات بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارێکی باکووری کوردستانی هەژاند
پەیوەنیدر