عەبدولستار مەجید، پاشەکشێ لە بڕیاری نەچوونە پەرلەمان ناکەین



ئەندامێکى ئەنجوومەنى باڵاى کۆمەڵى دادگەری، پابەندى بڕیارى خۆیانن و ناچنە پەرلەمان.

عەبدولستار مەجید، ئەندامى ئەنجوومەنى باڵاى کۆمەڵى دادگەریی كوردستان ڕاگەیاند، کۆمەڵی دادگەری سورە لەسەر بڕیارى نەچوونە پەرلەمان و پاشەکشە لە هەڵوێستەکەى ناکات.

هاوکات عەبدولستار مەجید وتیشى، ئێمە ناچینە پەرلەمان بەڵام ناتوانن داوابکەن شوێنى ئەندامەکانیان پڕنەکرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە دوابەدوای ئاشکراکردنى ئەنجامى هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵى دادگەریى کوردستان بڕیاریدا نەچێتە پەرلەمان.

لەوچوارچێوەیەدا سەرۆکی ئەو حیزبە لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، هەڵبژاردن دیزاینى پێشوەختەى بۆ کراوە و ئەو دەنگ و کورسییانەى هێناویانە بە دەنگ و قەبارەى حیزبەکەیان نازانن.

بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن، کۆمەڵى دادگەرى لە خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان سێ کورسى بەدەستهێناوە، دوو کورسی لە سلێمانی و یەک کورسی لە هەولێر.

قائیمقامی چەمچەماڵ داوایەک لە ئەنجومەنی گوندەکان و گوندنشینانی سنوری قەزای چەمچەماڵ دەکات
پێت قائیمقامی چەمچەماڵ داوایەک لە ئەنجومەنی گوندەکان و گوندنشینانی سنوری قەزای چەمچەماڵ دەکات
تا ئێستا مەترسییەکانی دەرزی تێکەڵەت زانیوە؟
دوات تا ئێستا مەترسییەکانی دەرزی تێکەڵەت زانیوە؟
پەیوەنیدر