هاتووچۆی عێراق ڕۆژی شەممەی دیاریکرد وەک یەکەم هەنگاو بۆ بەستنی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل.
لە بڵاوکراوەیەکدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، دوای چاپکردنی سه‌رجه‌م تابلۆکانی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتووچۆ فەرمانیکردووە له ڕۆژی شه‌ممه‌وه کە پشووە و دەوام نییە بۆ کارئاسانی هاووڵاتیان دەست بە دەوام بکرێت و سه‌رجه‌م به‌شی تۆماره‌كان له هاتووچۆی پارێزگای به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه كراوه بن بۆ پێشوازیكردن له هاووڵاتیان به‌مه‌به‌ستی دانانی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل.
هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆ داوای له هاووڵاتییان کردووە ئەوانەی ڕێكاره‌كانی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی تایبه‌تیان ته‌واو کردووە ڕۆژی شه‌ممه سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی تۆماركردن بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتن و دانانی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانیان.
ئەمە لەکاتێکدایە لەهەرێم نزیکەی دوو ساڵە تابلۆی نوێ بە شۆفێران دەدرێت.