بەبڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لێخۆشبوونی 20٪ بۆ قەرزی بجووکی سەر هاووڵاتیان دەرکرا.
ئارام ئەنوەر، بەڕێوەبەری قەرزی بچووک لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە بە لێخۆشبوون بەڕێژەی ٢٠%ی قەرزی بچووک، و لە ئێستادا سەبارەت بەچؤنێتی جێبەجێکردنی بڕیارەکە چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەکەن ڕێنمایی دەربکات و بڕیارەکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئەو بڕیارە هەموو چاوەڕوانییەکنمان بۆ ئەوەیە لەم ڕۆژانەی داهاتوودا ڕێنماییەکەیان لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بگاتە دەستمان، دواتر بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بەجێبەجێکردنی ئەم بڕیارە ئەو خەڵکەی قەرزی بچووکی لاماوە لێی سودمەند دەبێت، و دەبێتە ھەنگاوێکی زۆر باش و ھاوکار دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو قەرزانەی لەسەر هاووڵاتیانە.
لە ماوەی ڕابردوو سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک بڕیاری لەبارەی ئەو قەرزە جۆراوجۆرانەی حکوومەت دەرکرد کە لای خەڵکن، یەکێک لەوانە لێخۆشبوونی ٢٠%ی قەرزی بچووک بوو، بڕیارە لەم چەند ڕۆژە بەپێی ڕێنمایی تازە جێبەجێ بکرێت.