ئوسترالیا تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان قەدەغە دەکات



ئوسترالیا بەنیازە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ هەرزەکاران قەدەغە بکات.

حکومەتی ئوسترالیا بەنیازە هەنگاو بنێت بۆ سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە سۆشیال میدیا بۆ منداڵان و هەرزەکارانی خوار تەمەنی ١٦ ساڵ و بڕیارە هەینی داهاتوو تاوتوێی یاسا پێشنیار کراوەکە بکرێت.

ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا لە کانبێرا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەزاران خێزان وەک من نیگەرانن لە سەلامەتی منداڵەکانمان لە ئینتەرنێتدا، و دەمەوێت دایک و باوک و خێزانەکانی ئوسترالیا بزانن کە حکومەت پشتگیرییان دەکات.

بڕیارە ئەو یاسایە پێشنیار کراوە لەم بارەیەوە ڕۆژی هەینی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێ بکرێت پێش ئەوەی لە کۆتایی ئەم مانگەدا بخرێتە بەردەم پەرلەمان، بەڵام ڕەنگە نزیکەی ساڵێک بخایەنێت تا ڕێسا نوێیەکان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەپێی ئەوەی کۆمپانیای پەخشی ئوسترالیا بڵاویکردەوە.

ئەم سنووردارکردنانە سەبارەت بە دەستڕاگەیشتن بە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا لەلایەن هەرزەکارانەوە لە ژێر ڕۆشنایی چەندین لێکۆڵینەوەدا دێت، کە سەبارەت بە زیانەکانی بەکارهێنانی تۆرەکۆمەڵایەتییەکان و ئینتەرنێت لەسەر هەرزەکاران و تازە پێگەیشتووان دەکرێت.

هەندێک لە پسپۆڕانی ئەم توێژینەوەیانە هۆشداری دەدەن سەبارەت بەم مەترسییانە، و ئاماژە بە زیانەکانیان بۆ تەندروستی و ڕەفتاری هەرزەکاران دەکەن.

بڕیاری لێخۆشبوون بەڕێژەیەک بۆ قەرزێکی سەر هاووڵاتیان دەرچوو
پێت بڕیاری لێخۆشبوون بەڕێژەیەک بۆ قەرزێکی سەر هاووڵاتیان دەرچوو
هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان دابەشدەکات
دوات هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان دابەشدەکات
پەیوەنیدر