ژمارەی حاجیيانی كوردستان وەكوو خۆی زیاد دەبێتەوە و مەرجی تەمەنیش هەڵگیرا.
بەپێی بڕیارێكی عەرەبستانی سعوودیە ڕێژەی حاجیان زیاد دەكرێتەوە و دەگەڕێندرێتەوە پێش دۆخی كۆرۆنا.
كاروان ستونی، بەرێوەبەری راگەیاندن و ئیرشادی حەج و عومرەی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بە پێی راگەیاندراوی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراقی بڵاوكراوەتەوە كە ڕِێژەی حاجیان زیاد دەكرێتەوە هەروەكوو پێش بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە عێراق و بە هەرێمی كوردستانیشەوە لەگەڵ هەڵگرتنی مەرجی تەمەن.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا عەرەبستانی سعوودیە بە مەبەستی پاراستنی گیانی حاجیان و عومرەكاران چەندین رێككاری گرتبووە بەر لەوانە پێدانی ڤاكسین و دانانی مەرجی تەمەن و كەمكردنەوەی رێژەی حاجیان بۆ %٤٢ و چەندین رێككاری دیكە بەڵام دوای كەمبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە پەتای كۆرۆنا ئەمساڵ دیسان رێژەكە دەگەرێتەوە بۆ دۆخی پێش كۆرۆنا.