پرۆژەی هەژماری من دابەشکردنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانی لەڕێگەی بنکەکانی ڕاکێشانی پارە راگەیاند و دەلێت”لەڕێگەی کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە”.
ئەمڕۆ پێنج شەممە پرۆژەی هەژماری من بڵاویکردەوە، پرۆسەی ناردنی هاوکارییەکەی هاوپەیمانان بۆ سەر هەژماری مووچەخۆرانی لیوا هاوبەشەکان، لە کاتژمێر 9ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە دەستیپێکردووە، هەر مووچەخۆرێکیش لە ڕێگەی کورتەنامەوە لە گەیشتنی پارەکە ئاگادار دەکرێتەوە.
هاوکاری هاوپەیمانان ئەمڕۆ خرایە سەر هەژماری بانکیی زیاد لە 26,000 پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان.
ژمارەی ئەو مووچەخۆرانەی لیوا هاوبەشەکان، کە لە رێگەی هەژماری من هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن 26 هەزار و 650 کەسن.
پرۆژەی هەژماری ئەوەشی خستۆتەڕوو، هاوکارییەکان لە سەرتاسەری ناوچەکان لە رێگەی ئامێرەکانی راکێشانی پارە بەردەست دەبن، کە ژمارەیان 242 ئامێرە و لە 78 کابینەدا دانراون.
لە سلێمانی 6 هەزار پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان هەن، هاوکات هەژماری من دەڵێت لە سلێمانی دەتوانن سەردانی سێ شوێنی تایبەت بکەن بە مەبەستی ڕاکێشانی پارەکانیان ئەوانیش:
1- شەقامی سالم، بەردەم سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی.
2- شەقامی سلێمانی-کەرکوک، بەرامبەر بینای پارێزگای سلێمانی، ڕیزی شەکرەکە.
3- بەکرەجۆ، بەرامبەر فەرمانگەی دادنووسی سلێمانی.