سەرژمێری گشتی بودجەی هەرێم دیاریدەکات



پەرلەمانتارێکی پارتی بنەمای دیاریکردنی بودجەی هەرێم لەدوای هەڵبژاردن ئاشکرادەکات و دەڵێت”ناتوانرێت لەبەر هەرێم یان پاریزگایەک پرۆسەکە رابگیرێت”.

شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، پرسی سەرژمێری بۆ عێراق و هەرێم زۆر گرنگە و چونکە جگە لە لایەنی نەتەوەیی و مەزهەبی، لایەنەکانی ژیانی تاکەکەسی سەبارەی بە ئاستی خوێندەواری و هەژاری و باری کۆمەڵاتی و داهات لەخۆ دەگرێت، و ئەمەش گرنگە بۆ دانانی بودجە لەلایەن حکومەتی عێراق و هەرێم.

دەشڵێت، سەرژمێری بۆ هەرێمی کوردستان مەترسی نیە و بە پێچەوانەوە ڕەنگە پێویستیش بێت بۆ زانینی قەبارەی ڕاستەقینەی خۆمان وەک کورد، چونکە بۆ بودجەی ساڵی ٢٠٢٣،٢٠٢٤، هەروەها ٢٠٢٥، ڕێژەی لە ١٢،٦٧% بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکرا، ڕەنگە لەسەرژمێریدا ڕێژەی کورد لەوە زیاتر بێت، هەروەها دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵیش حکومەتی عێراق بەشە بودجەی هەرێم بێ حسابکردنی ژمارە کە جاران دەیکرد لەگەڵ هەرێم دەنێرێت.

پەرلەمانی عێراق هەتا ساڵی ٢٠٢٥ بودجەی دانناوە، بەدڵنیاییەوە دوای ئەم سەرژمێرییەی ٢١ی ئەم مانگە عێراق بەشە بودجەی هەرێم و پارێزگاکانی عێراق لەسەر بنەمای ئەو سەرژمێرییە و ڕێژەی دانیشتوانەکەی دیاریدەکات، بۆیە کاتێک ئەوەدەکرێت ڕێژەی کورد و بەشە بودجەی بەتەواوی دیاریدەکرێت، ئەوکات ناتوانین ناڕەزایی دەربڕین لەسەر ڕێژەی بەشە بودجەی هەرێم، چونکە لەسەر بنەمای ئەو سەرژمێرییە.

ئەوپەرلەمانتارە ڕاشیگەیاند،  ناتوانرێت لەبەر هەرێمی کوردستان یا هەر پارێزگایەکی تر ئەو سەرژمێرییە ڕابگیرێت چونکە عێراق پێویستی پێییەتی، ئەمە هەر لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوانیش نیە بەڵکو لەسەر بنەمای ئاستی هەژاری پارێزگا و شوێنەکانە.

پەروەردە بۆ دڵنیایی و جۆری بڕیاریدا
پێت پەروەردە بۆ دڵنیایی و جۆری بڕیاریدا
سەعدی پیرە: بۆپێکهێنانی حکومەتی نوێ پرۆژەی خۆمان هەیە
دوات سەعدی پیرە: بۆپێکهێنانی حکومەتی نوێ پرۆژەی خۆمان هەیە
پەیوەنیدر