به‌رپرسى نووسینگەی یەکێتي ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستان و به ڕێكوپێكى به‌ڕێوه چووه و مايه‌ى ڕه‌زامه‌نديى ئه‌وانه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له ڕادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتي ئەوروپا له هه‌رێمى كوردستان، كرد.
له ديدارێكدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو بۆ دامه‌زراندنى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌وروپا و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاوتوێ كران.
به‌رپرسى نووسینگەی یەکێتي ئەوروپا وێڕاى پيرۆزبايى بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، ئاما‌ژه‌ى به‌وه كرد كه به‌پێى هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌وان، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان، سه‌ركه‌وتووانه و به ڕێكوپێكى به‌ڕێوه چووه و مايه‌ى ڕه‌زامه‌نديى ئه‌وانه، بۆ ئه‌وه‌ش، ده‌ستخۆشیی له هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان، كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، به‌تايبه‌تيش له‌و بوارانه‌دا كه بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستن و ده‌توانن يارمه‌تيده‌ر بن بۆ پته‌وكردنى دامه‌زراوه‌كان.
مه‌ترسى و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.