ئەو پێنج پیاوە دەستنیشان دەکرێت کە بە پاڵپشتی کردنی ترەمپ، بوونە هۆی شکست هێنانی کامالا هاریس لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا.
بە پێی شیکاریەکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەو 5 پیاوە دەستنیشان دەکرێت بەرپرسن لە شکستی کاندید، کامالا هاریس لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا.
ئەو کەسانەش بریتین لە:
یەکەم: ئیلۆن ماسک،دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان.
ماسک لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ترەمپدا جۆش و خرۆشێکی زۆری نیشان دا.
شایەنی باسە ئیلۆن هەموو ئامرازێک بۆی ڕێگەپێدراو بووە، هەروەها خۆی لە هیچ شتێک بەدوور نەگرتووە، لەوانە ڕەگەزپەرستی و پیاوسالاری و بەرەوپێشبردنی بیرۆکەی پیلانگێڕی، باسی خەرجکردنی بڕە پارەیەکی زەبەلاح بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی، ئەمەش ڕۆڵێکی باشی هەبووە بۆ پتەوکردنی پێگەی ترمپ.
دووەم: جۆ بایدن
جۆن بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە 21 ی تەمموزدا بە هێمنی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی کشایەوە بۆ ئەوەی باشتر یارمەتی دیموکراتەکان بدات.
لەلایەکی ترەوە لە بەرامبەر بەڵێنە گرنگەکانی ترەمپ کە بە خەڵکی دابوون وەک (ڕێوشوێنی پاراستن، کەمکردنەوەی باج و کۆتاییهێنان بە کۆچبەری بێ کۆنترۆڵ)، هاریس کاتێکی کەمی هەبوو بۆ ئەوەی بەدیلەکانی خۆی ببیستێت.
سێیەم: ئەندی مۆنتگۆمێری
گەنجە ڕەشپێستەی خەڵکی ویلایەتی کارۆلینای باکوور وەک بەڵێنی دابوو دەنگی بە دۆناڵد ترەمپ دا.
شایەنی باسە ترامپ، ژمارەیەکی زۆر زیاتری دەنگی بەدەستهێنا لەوەی چاوەڕوان دەکرا لەو ویلایەتانەی کە ژمارەی دانیشتوانی ڕەشپێست و لاتینیان زۆرە.
لەو چوارچێوەیەشدا ڕاپرسییەکان ئاماژە بەو پێشکەوتنە سەرنجڕاکێشە دەکەن کە کاندیدی کۆمارییەکان لەنێو ڕەشپێستەکاندا بەتایبەتی چینی گەنجان بەدەستیهێناوە.
چوارەم: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی
ترەمپ ڕوونتر بوو لە ناردنی پەیامەکەی بۆ سەرۆکی ئۆکراینا، کە دەنگدانەوەیەکی زۆر زیاتری هەبوو بەراورد بە پەیامەکەی هاریس، چونکە ئۆکراینییەکانی پێنسیلڤانیا، ترەمپ بەو پیاوە بەهێزە دەبینن کە دەتوانێت بەرامبەر ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا بوەستێتەوە.
پێنجەم: بنیامین ناتانیاهۆ
زۆرێک لە دەنگدەرانی پارتی دیموکراتەکان لە پێکهاتە موسڵمانەکان ڕایانگەیاندبوو کە ئامادەن بایکۆتی دەنگدان بکەن وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بێ بەڵێنی جۆ بایدن بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی ئیسرائیل.
هەرچەنە هاریس میانڕەوی زیاتری نیشان دا، ئەو دوودڵی و میانڕەوییەش زۆر سوودی بۆ ترەمپ هەبوو، کە پشتیوانییەکی زۆری ئیسلامیەکانی وەرگرت، بەبێ ئەوەی پێویست بکات هەڵوێستە دژ بە یەکەکانی ڕوون بکاتەوە،(لەلایەک دۆستایەتی قووڵ لەگەڵ ناتانیاهۆ )و (لایەکی تریش بانگەوازی ئیسرائیلییەکان بۆ خێرا کۆتاییهێنان بەم شەڕە).
هەرچەندە هەموو ئەم شیکاریانە ناتوانن کەسی شەشەم لەبیر بکەین کە هاریسی هێنایە خوارەوە، کە خودی دۆناڵد ترەمپ بوو.