قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی لە هەولێر دەستیپێکرد



قۆناغی دووەمی تیروپشک بۆ دابەشکردنى سێ هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی پارێزگەی هەولێر کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و کارزان هادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر، قۆناغی دووەمی تیروپشکی دابەشكردنی سێ هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی شارەوانی، پلاندانان، کاروباری کۆمەڵایەتی و پەرلەمان کرا.

لەوبارەیەشەوە، پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند، بەپێى داڕشتنى ماستەر پلانى هەولێر نەخشە و دیزاینى بۆ ئەو زەویانە داڕێژراوە کە ئەمڕۆ وەک قۆناغى دووەم دابەشدەکرێت، بە شێوەیەک کە دەبێتە یەکێکى تر لە جوانییەکانى هەولێرى پایتەخت.

وتیشى: “پڕۆسەکەمان دەستپێکردووە و بەردەوام دەبێت تاکو سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەى بەپێی ڕێنماییەکان زەویان وەرنەگرتووە زەوى وەردەگرن”.

لە دواى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران بۆ دابەشکردنى 200 مەتر زەوى بەسەر فەرمانبەرانى سودمەندنەبوو، ڕۆژی 17ی مانگی ڕابردوو دەست بە قۆناغی یەکەمی تیروپشکی دابەشکردنی زەوى کرا بەسەر فەرمانبەران و ئەمڕۆش قۆناغی دووەم دەستی پێکرد و پڕۆسەکەش بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی خویندنی باڵا دەیان زەمالەی خوێندنی لە ڕووسیا ڕاگەیاند
پێت وەزارەتی خویندنی باڵا دەیان زەمالەی خوێندنی لە ڕووسیا ڕاگەیاند
سەدان کەس تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون و تەندروستیش لێکۆڵینەوە دەکات
دوات سەدان کەس تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون و تەندروستیش لێکۆڵینەوە دەکات
پەیوەنیدر