سەدان کەس تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون و تەندروستیش لێکۆڵینەوە دەکات



سەدان کەس لە قەزای شارەزوور تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون و تەندروستی سلێمانیش تیمێک بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانە دەکات.

لە دوێنێوە سەدان کەس لە سنووری قەزای شارەزوور بە هۆی تووشبوونیان بە سکچوون و ڕشانەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ.

سامان سابیر، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ ڕایگەیاند، تووشبووەکان چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە و زۆربەیان گەڕاونەتەوە ماڵەوە، ئێستا چەند حاڵەتێک لە نەخۆشخانە ماون.

ئەمڕۆش بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لیژنەیەکی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە هۆکاری نەخۆشییەکە ناردە شارەزوور و گومانیش دەکرێت هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بۆ پیسبوونی سەرچاوەی ئاو بگەڕێتەوە.

قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی لە هەولێر دەستیپێکرد
پێت قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی لە هەولێر دەستیپێکرد
نەخۆشخانەی هیوا ئاماری نوێی تووشبووانی شێرپەنجەی بڵاوکردەوە
دوات نەخۆشخانەی هیوا ئاماری نوێی تووشبووانی شێرپەنجەی بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر