نەخۆشخانەی هیوا ئاماری نوێی تووشبووانی شێرپەنجەی بڵاوکردەوە



نەخۆشخانەی هیوا ئامارێکی نوێی دەربارەی تووشبووانی شێرپەنجە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ژمارەکانی ئەمساڵ و پار لەیەکەوە نزیکن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەکردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ساڵی ڕابردوو شەش هەزار و 442 کۆدیان بۆ نەخۆش کردووە کە سێ هەزار و 356یان تووشبووی شێرپەنجەبوون.

ڕوونیشیکردەوە کە لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوودا پێنج هەزار و 866 کۆدکراوە کە سێ هەزار و 151یان تووشبووی شێرپەنجە بوون.

ئاماژەشیدا بەوەی ئامارەکان دەریدەخەن کە ژمارەی تووشبووانی ئەمساڵ و پار لەیەکەوە نزیکن.

یاد نەقشبەندی ڕاشیگەیاند لە نەخۆشخانەی هیوا تووشبووی دەرەوەی هەرێم و پارێزگەی هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕینیش چارەسەردەکرێن و ئەو بانگەشانە دوورن لە ڕاستییەوە کە سلێمانی وەک چەقی تووشبوون بە شێرپەنجە وێنا دەکەن.

جەختیشیکیردەوە لەوەی گرنگترین ڕێگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە دەستنیشانکردنی پێشوەختە بۆ نەخۆشییەکە.

سەدان کەس تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون و تەندروستیش لێکۆڵینەوە دەکات
پێت سەدان کەس تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون و تەندروستیش لێکۆڵینەوە دەکات
میلیشیا شیعەکانی عێراق هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل
دوات میلیشیا شیعەکانی عێراق هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل
پەیوەنیدر