میلیشیا شیعەکانی عێراق هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل



ملیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران ڕایانگەیاند لە ڕێی درۆنەوە ئامانجێکی سەربازیی ئیسرائیلیان بۆردومان کردووە و هێرشەکانیشیان بەردەوام دەبن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق کە لە میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران پێکهاتووە ڕایگەیاند، لە ڕێی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە ئامانجێکی سەربازیی ئیسرائیلیان بۆردومان کرد، بێ ئەوەی ڕوونکردنەوەی زیاتر لەو بارەیەوە بدات.

لە ڕاگەیەندراوەکدا هاتووە مقاوەمەی ئیسلامی جەخت لەسەر بەردەوامبوون و زیادکردنی ژمارەی هێرشەکانیان بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل دەکاتەوە.

بەردەوامبوونی هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراق بەردەوام دووپاتی دەکاتەوە کە نایەوێت ببێتە بەشێک لەو شەڕەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵگیرساوە.

نەخۆشخانەی هیوا ئاماری نوێی تووشبووانی شێرپەنجەی بڵاوکردەوە
پێت نەخۆشخانەی هیوا ئاماری نوێی تووشبووانی شێرپەنجەی بڵاوکردەوە
تیمی حکومەتی  هەرێم و “TBI” کۆدەبنەوە
دوات تیمی حکومەتی  هەرێم و “TBI” کۆدەبنەوە
پەیوەنیدر