لە هەڵمەتێکدا ژمارەیەکی زۆر مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەناوبران



لەسێ ئەرکی جیادا ژمارەیەکی زۆر مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەناوبران.
ئەمڕۆ چوارشەممە،بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە: لەبەردەوامی چالاکیەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، لە هەردوو کێلگە مینی کارێزان لە قەزای چۆمان و شێخ ستۆک لە قەزای سیدەکان بڕی (34مین) و (15 پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی) دەستی بەسەردا گیرا, کە لەئەنجامی کاری رۆژانەی تیمی مینلابەر دۆزرابوونەوە، لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی لەناوبران.
هاوکات لە گوندی روست، (3 پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی گواسترانەوە),  هەر لەو هەڵمەتەدا لەگوندی سپیندارەی ناحیەی شێروان مەزن (2 مین) پوچەڵکرانەوە و چارەسەرکران.
سەرکەوتنی ترەمپ، نرخی زێڕی شکاند
پێت سەرکەوتنی ترەمپ، نرخی زێڕی شکاند
قوباد تاڵەبانی میوانداری باڵیۆزی بەریتانیا عێراق دەکات
دوات قوباد تاڵەبانی میوانداری باڵیۆزی بەریتانیا عێراق دەکات
پەیوەنیدر