سەرۆك کۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات



سەرۆك کۆمار د. لەتیف جەمال ڕەشید، پێشوازیکرد لە ئەنیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی کۆماری تورکیا لە عێراق.

ئەمڕۆ چوارشەممە، د. لەتیف جەمال ڕەشید پێشوازیکرد لە باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد.
لە کۆبونەوەکەدا باس لە پەیوەندیی دوو قۆڵیی نێوان هەردوو وڵات کرا، هاوکات میکانیزمی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوانتان تاوتوێ کرا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا دۆخی ناوچەکە و پێشهات و دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین و لوبنان باسکران.
شایەنی باسە د.لەتیف جەمال ڕەشید، داوایکرد لێکتێگەیشتنی هاوبەش بەهێزبکرێت و دیالۆگ بکرێتە بنەما بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ، جەختیشیکردەوە لە گرنگی بەردەوامی هەوڵی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی ئاسایش و سەقامگیری و درێژەدان بە هەماهەنگیەکان بە ئامانجی دورخستنەوەی ناوچەکە و گەلانی ناوچەکە لە لێکەوتە نەرێنییەکانی بەردەوامیی پەلامارەکانی زایۆنی.
لای خۆیەوە باڵیۆزی تورکیا پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریکاری هاوبەش لەگەڵ عێراق نیشاندا.

هاووڵاتیانی گوندەکانی سنووری قـەزای سیـدصـادق ئاگادار دەکرێنەوە
پێت هاووڵاتیانی گوندەکانی سنووری قـەزای سیـدصـادق ئاگادار دەکرێنەوە
محەمەد شیاع سودانی زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕانیە تەرخان دەکات
دوات محەمەد شیاع سودانی زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕانیە تەرخان دەکات
پەیوەنیدر