سودانی لەسەر زانکۆیەکی هەرێم بەڵێن بە یەکێتی دەدات



ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق بەفەرمی داوا دەکات کێشەی داننان بە زانکۆی گەرمیان چارەسەر بکات.

کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێڕاق ڕایگەیاند، لەپەراوێزی کۆبونەوەمان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەکو وەفدی یەکێتی لەگەڵ د.خالد شوانی و د.نەرمین مەعروف، داوامان لەبەڕێزیان کرد کە وەزارەتی خوێندنی باڵای ئیتحادی رابسپێرێ کێشەی داننان بە زانکۆی گەرمیان چارەسەر بکرێ.

ئاماژەی بەوەشداوە، بە سەرۆکوەزیرانیان ڕاگەیاندووە زانکۆی گەرمیان دیاری مام جەلال بوە بۆ گەرمیان و کەمترین قەرەبوو بووە بۆ ئەو قوربانیە گەورەیەی گەرمیان داوێتی، هەورەک جەختیشمان کردەوە زانکۆکە هەموو مەرجە زانستیەکانی تێپەراندوەو لەریزبەندی زانکۆ باشەکانە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دڵناییدا کە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکات.

ڕوونیشیکردەوە، پێشتر بەنوسراوی فەرمی و بەزارەکی لەکۆبونەوەدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران فراکسیۆنی یەکێتی داوایان کرد کە کێشەی داننان بە زانکۆی گەرمیان چارەسەر بکرێ، ئەوەبوو سەرۆک وەزیران لیژنەیەکی هاوبەشی لە راوێژکاران و نووسینگەکەی و نوێنەری فراکسیۆنی یەکێتی پێکهێنا بۆ تاوتوێ کردنی هەموو داواکاریەکانی فراکسیۆنی یەکێتی.

پێشەوا هەورامانی: مووچە مافە و مژدانە نییە
پێت پێشەوا هەورامانی: مووچە مافە و مژدانە نییە
وادەی خستنەكاری كارەبای 24 كاتژمێری لە هەموو هەرێم ڕاگەیەنرا
دوات وادەی خستنەكاری كارەبای 24 كاتژمێری لە هەموو هەرێم ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدر