وادەی خستنەكاری كارەبای 24 كاتژمێری لە هەموو هەرێم ڕاگەیەنرا



وەزارەتی كارەباری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە ماوەی دوو ساڵدا كارەبای 24 كاتژمێری بۆ تەواوی هەرێمی كوردستان دابین دەكرێت.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر کارەبا بووەتە 24 کاتژمێری و ئەو پڕۆژەیە لە تەواوی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

ڕاشیگەیاند، بڕیارە لە ماوەی دوو ساڵدا كارەبای 24 كاتژمێری بۆ تەواوی هەرێمی كوردستان دابین بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەرهەمهێنانی كارەبا لە ئێستادا زیاتر لە 3 هەزار مێگاواتە و خواستیش لەسەر بەكارهێنانی كارەبا گەیشتۆتە 4 هەزار مێگاوات.

وتیشی، “لەو ناوچانەی زۆر ساردی نەكردووە 16 كاتژمێر كارەبا دەدرێت بە هاووڵاتیان و لە ناوچە ساردەكانیش دابەزیوە بۆ 14 كاتژمێر”.

پێشتریش، بەختیار قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر ڕایگەیاند، لە دوای هەردوو گەڕەكی شادی و نازناز، ئێستا پڕۆژەی ڕووناكی لە دوو گەڕەكی تری هەولێر جێبەجێ دەكرێت و كارەبای هاوبەشانی هەردوو گەڕەك دەكرێت بە 24 کاتژمێری.

ئاشكراشی كرد، بریار وایە تا کۆتایی ساڵی 2026 سەرجەم شار و گوند و قەزا و نەحیەکان کارەبایان ببێتە 24 کاتژمێری.

سودانی لەسەر زانکۆیەکی هەرێم بەڵێن بە یەکێتی دەدات
پێت سودانی لەسەر زانکۆیەکی هەرێم بەڵێن بە یەکێتی دەدات
شێوازی خەوتن.. باشی و زیانەکانی و بزانە كامەی بۆ تۆ دەگونجێت
دوات شێوازی خەوتن.. باشی و زیانەکانی و بزانە كامەی بۆ تۆ دەگونجێت
پەیوەنیدر