لە كەرەج 7 بەندكراو لەسێدارەدران



سزای لەسێدارەدانی 7 بەندکراو لەوانە دوو بەندکراوی کورد و سێ بەندکراوی خەڵکی ئەفغانستان بە ناوەکانی (جەلیل ئیقباڵی، فرامرز ئینحساری، موستەفا سەرلەک، محەممەد حوسێن بەیات، ئەجمەل عەزیزی، محەممەد تاجیک و سادق (نازناوی نادیارە)) لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێکرا.

ئەم حەوت بەندکراوە بە تۆمەتی؛ کوشتنی بەئەنقەست، تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە و دەستدرێژی سێکسی سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوار شەممە (٦ی 11ی ٢٠٢٤)، سزای سیدارەی دوو بەندکراوی کوردی خەڵکی شاری هەرسین لە پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی جەلیل ئیقباڵی و فەرامەرز ئینحساری، کە بە ٧ و ٥ ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندار بە مادەی هۆشبەرەوە دەستبەسەر و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو، لە بەندیخانەی قزڵحیساری شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

هاوکات سزای سێدارەی بەندکراوێکی لوڕی خەڵکی لورستان بە ناوی (مستەفا سەرلەک لەگەڵ محەممەد حوسێن بەیات) خەڵکی تاران و بەندکراوێکی خەڵکی ئەفغانستان بە ناوی (ئەجمەل عەزیزی) کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە سێ دۆسیەی جیاوازدا سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو،جێبەجێکرا.

دوو بەندکراوی دیکەی ئەفغانی بە ناوەکانی محەممەد تاجیک و سادق (نازناوی نادیارە) کە پێشتر بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو، هاوکات لەگەڵ ئەم پێنج بەندکراوە لە سێدارە دران.

 

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە سلێمانی 6 كەس بریندار بوون
پێت لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە سلێمانی 6 كەس بریندار بوون
ئەنجوومەنی وەزیران کۆبۆوە و وادەیەکی دیاریکرد
دوات ئەنجوومەنی وەزیران کۆبۆوە و وادەیەکی دیاریکرد
پەیوەنیدر