سێ‌ ئۆتۆمبێل بەیەكیاندا دا و سێ‌ قوربانی لێكەوتەوە



لەسەر ڕێگای کەلار- ناحیەی ڕزگاری بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلەوە سێ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (چوار شەممە) سێ ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس و نیسان سێنترا و نیسان ئاڵتیما پێکیاندادا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون، كە یەکێکیان منداڵە.

ڕاشیگگەیاندووە، دوو لە بریندارەکان لە تۆیۆتا هایلۆکسەکەدا بوون لەگەڵ سەرنشینێکی نیسان ئاڵتیماکە، هەرسێ بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕوداوەکە بەشێوەیەک بووە تۆیۆتا هایلۆکس بەئاراستەی ناحیەی ڕزگاری ڕۆیشتووە و نیسان ئاڵتیما و نیسان سێنترا لە ڕزگارییەوە بەئاراستەی کەلار هاتوون، لە یوتێرنی نێوان کەلار- ڕزگاری پێکیانداداوە.

جەختیشی كردەوە، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.

عێراق بێتاوانی پەکەکە لە سوتاندنی بازارەکانی هەولێر و کەرکوک ڕادەگەیەنێت
پێت عێراق بێتاوانی پەکەکە لە سوتاندنی بازارەکانی هەولێر و کەرکوک ڕادەگەیەنێت
بە دەرچوونی ترەمپ نرخی زێڕ شكا
دوات بە دەرچوونی ترەمپ نرخی زێڕ شكا
پەیوەنیدر