ئەو پیاوەی نەیهێشت دوو ژن ببنە سەرۆک



هونەر تۆفیق

هێلاری و هاریس هەردوو ژنە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا لە بەرامبەر ترەمپی کۆماریدا دۆڕان.

کەر و فیلەکەی ئەمریکا ، دیموکرات و کۆماریەکان ، مێژوویەکی سەیریان هەیە .

دیموکراتەکان ١٨٢٨ لە دامەزرانەوە ، پێچەوانەی ئێستایان ، بەرەیەکی محافزکاری دژ بە نوێگەری بوون لە ئەمریکادا و لایەنگرەکانی خاوەن زەویوزارە کشتوکاڵیەکان بوون کە کۆیلە ئەفریقیەکانیان بەکاردەهێنا .

کۆماریەکانیش پێجەوانەی محافزکاری ئێستایان ، لە دامەزراندندیانەوە ١٨٥٤ ، بەرەیەکی نوێخوازی دژ بە کۆنەپارێزی دیموکراتەکان بوون و لایەنگرەکانیان ئەو سەرمایەدارە پیشەسازیانەبوون کە دەیانویست ئەمریکا ببێتە دەوڵەتێکی پیشەسازی مۆدێرن و دژ بە کۆیلایەتی بوون لە ئەمریکادا .

دیموکراتەکان کە لەم سەردەمەدا بە ئاشتیخوازتر لە کۆماریەکان دەناسرێنەوە ، لەسەردەمی دەستەڵاتی ئەواندا ،ئەمریکا بەشداری لەهەردوو جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمدا کرد .،

ویڵسن ١٩١٢-١٩١٦ و رۆزفێڵت ١٠٣٢-١٩٤٤

کارەساتبارترین جەنگی ئەمریکیش لە ڤێتنامدا هەر لەسەردەمی حوکمی دیموکراتەکاندا ، کیندی و جونسن ١٩٦١-١٩٧٠ بوو.

بەرەی موحافزکاری دیموکراتەکان و نوێخوازی کۆماریەکان تا شەستەکانی سەدەی ڕابردوو وەک خۆی مایەوە. تاوەکو چالاکبوونی بزوتنەوەی مافی مەدەنی لەدژی ئاپارتاید و یاسای جیاکاری ڕەگەزی لەنێوان سپی پێست و ڕەشپێستەکاندا .

لەو سەردەمەدا دیموکراتەکان پشتیوانیان لەو بزوتنەوەیە دەکرد و سپی پێستەکان کە زۆرینەیان نیشتەجێی ولایەتە باکووریەکان بوون دژ بەو ڕیفرۆمە بوون لە یاسای مەدەنی وڵاتەکەدا بکرێت.

بەوەش باشووریەکان کە زۆرینەیان ڕەش پێستەکان بوون ، بوونە لایەنگری دیموکراتەکان و لە ئیمتدادی ئەو بزوتنەوەیەدا دیموکراتەکان وەک بەرەی ئازادیخواز و مافی ژنان و ڕەگەز و جێندەر جێگیربوون و کۆماریەکانیش بوونە بەرەی دژە جێندەر .

بردنەوەکەی ترەمپیش لە جەنگی هەڵبژاردنی دژ بەهەردوو کاندیدە ژنەکەی دیموکراتەکاندا ، جگە لە بردنەوەی کۆشکی سپی، بردنەوەیە لەو ئایدیۆلۆژیا کۆنزەرڤاتیفانەی دەیانەوێت خێزان و کۆمەڵگە بە نەریتەکانی خۆیەوە بپارێزن.

سودانی پیرۆزبایی لە ترەمپ کرد
پێت سودانی پیرۆزبایی لە ترەمپ کرد
وتەبێژی ئێران: هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کاریگەری لەسەر بژێوی هاووڵاتیانی ئێرانی نابێت
دوات وتەبێژی ئێران: هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کاریگەری لەسەر بژێوی هاووڵاتیانی ئێرانی نابێت
پەیوەنیدر