دەستەی گشتی ئاماری هەرێم، ماڵپەری فەرمی ئەلکترۆنی بۆ بەسداربوون لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی کاراکرد و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕ بکەنەوە.
ماڵپەرەکەی دەستەی گشتی ئاماری هەرێم بە ناونیشانی: https://census-job-krd.com بەمەبەستی بەشداربوون لە پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ وەک بژمێر لەمڕۆوە کاراکرا.
لە ماڵپەرەکەدا ڕێنمایی و مەرجی پێشکەشکردن خراوەتە ڕوو بۆ هەموو دەرچوویەکی (زانکۆ و پەیمانگەکان) بە ویستی خۆیان فۆڕم پێشکەش دەکەن. ماڵپەرەکە باسی لەوەشکردووە: پێشکەشکار، لە سنووری نیشتەجێبوونی خۆی و تەنیا یەک جار فۆڕم پێشکەش دەکات و مەرج نییە، هەموو پێشکەشکارێک ناوی بگەڕێتەوە وەک بژمێر، چونکە بەپێی پێداویستی و ژمارەی دیاریکراو لەسەر ئاستی گەڕەک و گوند دەستنیشانی پێشکەشکاران دەکرێت.
دواتر دەستەی ئاماری هەرێم و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاماری پارێزگا و ئیدارەکان، بەپێی ژمارەی پێویستیی دیاریکراو، لەسەر ئاستی گەڕەک و گوند و ناحیە و قەزاکان، ڕاگەیاندن بۆ ناوەکان لەهەمان ماڵپەڕەوە دەکەن.
کلیک بکە http://census-job-krd.com