دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی براوەی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمشەو سەرکەوتنێکی مێژووییان تۆمارکرد و کۆڵنادەن تا ئەمریکا بەهێز نەکەنەوە.
ترەمپ لە وتاری سەرکەوتنیدا لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا وتی: “ئەمە سەرکەوتنێکی سیاسییە کە وڵاتەکەمان پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە”.
وتیشی: “ئێمە سوپاسی گەلی ئەمریکا دەکەین بۆ ئەو شەرەفەی کە دووبارە منیان وەک سەرۆک هەڵبژێردەوە”.
دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشکرد: “ئەمشەو مێژوومان تۆمارکرد کۆڵنادەم تا ئەمریکا بەهێز نەکەمەوە دووبارە ئەنجومەنی پیرانمان کۆنتڕۆڵکردەوە و بە دەستمانهێنایەوە ئەنجومەنی نوێنەرانیش هەر لە دەستی خۆمان دەمێنێتەوە”.
ئەوەشی وت: “بردنەوەیەکی مەزن بوو کەس باوەڕی نەدەکرد ئەمە شۆڕشێكی مەزنە و سەركەوتنمان بەدەستهێناوە”.