ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند تەوەرێک کۆدەبێتەوە



ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ تاووتوێکردنی چەند تەوەرێک کۆدەبێتەوە و بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداریش، قوباد تاڵەبانیش بەشدارە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمیش بەشدارە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکە، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، سەرژمێری و ژماری وەزیفیی فەرمانبەران تەوەرەکانی ئەمڕۆی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانن.

باسی لەوەشکرد: “لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا باس لە مووچەی مووچەخۆران و پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچە دەکرێت”.

کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران هاوکاتە لەگەڵ بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی کورد لەبارەی ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری.

هاوکات یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیشە لە دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کەلە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوەچوو.

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
پێت هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
هۆکار و چارەسەری شێی ماڵان(کەڕوو) لە وەرزی زستاندا
دوات هۆکار و چارەسەری شێی ماڵان(کەڕوو) لە وەرزی زستاندا
پەیوەنیدر