ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆدەبێتەوە



ئەنجومەنی وەزیران یەکەم کۆبوونەوەی لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی میدیا و زایاری بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری كۆدەبێتەوە و سێ بڕگە گفتوگۆ دەكات.
ڕوونیشیکردەوە کە لە بڕگەی یەكەمدا، دواپێشهاتی تایبەت بە پرسی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لە عێراق، لەژێر ڕۆشنایی دواكۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی تاووتوێ دەكرێ، كە لە 31ی 10ی 2024، لە بەغدا، بە بەشداریی سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ و وەزیری پلاندانانی فیدراڵ و وەزیرە كوردەكانی نێو حكومەتی فیدراڵی و شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو.
لە بڕگەی دووەمدا، دواپێشهاتی تایبەت بە بارودۆخی دارایی و مووچە و بابەتی (ژمارەی وەزیفی)ی فەرمانبەران و هەندێك ڕێكاری نوێی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2024 و ئەنجامی گفتوگۆكان لەم بارەیەوە دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەی سێیەمدا، نوێترین پێشنیاری حكومەتی فیدراڵی، سەبارەت بە هەمواركردنەوەی ماددەی (12) لە یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ، تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و خستنەڕووی دواكۆبوونەوە و دانوستانەكان لەمبارەیەوە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و كۆمپانیا نەوتییەكان دەخرێتە ڕوو.

دۆناڵد ترەمپ: کۆڵنادەم تا ئەمریکا بەهێز نەکەمەوە
پێت دۆناڵد ترەمپ: کۆڵنادەم تا ئەمریکا بەهێز نەکەمەوە
کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ پێنجشەممە راگەیەندرا
دوات کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ پێنجشەممە راگەیەندرا
پەیوەندیدر