نرخێکی نوێ بۆ بەرهەم هێنانی نەوتی هەرێم دیاری دەکرێت



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەمواری مادەی تایبەت بە بەرهەمهێنان، گواستنەوە و ڕادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی لە یاسای بودجەی سێ ساڵی عێراق پەسندکرد و 16 دۆلاری وەکو تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت دیاریکرد

ڕاگەیەنراوەکە باس لەوە دەکات کە وەزارەتی دارایی عێراق شایستە داراییەکەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەرجێک نەوتەکەی ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات، یان ڕادەستی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بکات.
لەوچوارچێوەیەشدا نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، “ئەگەرچی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کە نزیکەی ساڵێک و حەوت مانگە زیانی دارایی زۆری گەیاندووە بە ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەڵام ئەو بڕیارەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ هەنگاوێکی گرنگە بۆ چارەسەرکردنی یەکێک لە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا تاوەکو ئەوکاتەی یاسای نەوت و گازی فیدراڵ دەردەکرێت، پشتبەست بە مادەی 112ی دەستوور.”

هاوکات ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، کە شایستە داراییەکان بە شێوازێکی دادەپەروەرانە دیاری بکرێن لەلایەن دامەزراوەیەکی راوێژکاریی نێودەوڵەتیی تایبەتمەند کە دڵخوازی وەزارەتەکانی نەوتی فیدراڵ و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان.
شایەنی باسە بڕیارەکە ماوەی 60 رۆژی دیاریکردووە لەگەڵ دامەزراوەیەکدا رێککەوتن بکرێت، ئەگەر لەو ماوەیەدا لەسەر دامەزراوەکە نەگەیشتنە رێککەوتن، ئەوا حکومەتی فیدراڵ تاکلایەنە دامەزراوەیەک وەک نێوەندگیر و لایەنی سێیەم دیاری دەکات.
بەشێکی دیکەی پێشنیازی هەموارکردنەکە تایبەتە بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، کە 16 دۆلاری بۆ دیاریکراوە و ئەگەر پەسندکرا ئەوا وەزارەتی دارایی فیدراڵی راستەوخۆ شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەدات.

هۆکار و چارەسەری شێی ماڵان(کەڕوو) لە وەرزی زستاندا
پێت هۆکار و چارەسەری شێی ماڵان(کەڕوو) لە وەرزی زستاندا
كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت
دوات كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت
پەیوەنیدر