لە مانگێكدا زیاتر لە 27 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرای دەكات، لەماوەی مانگێكدا ( 27,032 ) چارەخواز سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە و زیاتر لە 56 هەزار شیكاری تاقیگەیی و زیاتر لە 1500 نەشتەرگەری كراوە.

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 2024/10/31) لەنەخۆشخانەی شار 27,032 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 20,330 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5,663 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 1,014 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، مانگی ڕابردوو 6,147 نەخۆش داخڵ كراون لەنەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیە 1,649 نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و 988 نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و 726 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و 1,065 نەخۆش لەبەشی هەناوی و 549 نەخۆش لەبەشی شكاوی و 330 نەخۆش لەبەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.

هەربەپێی ئامارەكە، كە دراوە بە (خەڵك) لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار 1,309 نەشتەرگەری جۆراوجۆر و 153 نەشتەرگەری قەستەرە و 96 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 66 نەشتەگەری بۆ منداڵان ئەنجام دراوە.

مانگی ئۆكتۆبەری ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار 86,565 شیكاری تاقیگەیی و 2,471 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 9,229 تیشك و 3,604 سۆنەر و 350 ئیكۆ و 609 چارەسەری سروشتی كراوە.

 

كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت
پێت كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت
نرخی مریشك دابەزی و خواست لەسەر قەل و قازە
دوات نرخی مریشك دابەزی و خواست لەسەر قەل و قازە
پەیوەنیدر