قوباد تاڵەبانی: پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان بۆ قۆناغی ئاینده‌ هه‌یه‌



جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت،‌ پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان بۆ قۆناغی ئاینده‌ هه‌یه‌ و ده‌شڵێت: “له‌ هه‌وڵه‌كانمان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شێكی سیاسی و ته‌ندروستی حوكمڕانی به‌رده‌وام ده‌بین”.

نووسینگه‌‌ی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بڵاویكردەوە‌، قوباد تاڵه‌بانی، پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی ئیمارات له‌ هه‌ولێر كرد به‌ بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی.

قوباد تاڵه‌بانی ستایشی هه‌وڵه‌كانی ئه‌حمه‌د ئه‌لزاهری، كونسوڵی گشتیی ئیمارات كرد له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌رك و كاری نوێیدا بۆ خواست و ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندی باشی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات كرد و پێكه‌وه‌ش له‌باره‌ی قۆناغی پاش هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستان و بارودۆخی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌وان پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان بۆ قۆناغی ئاینده‌ هه‌یه‌ و له‌ هه‌وڵه‌كانیشیان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شێكی سیاسی و ته‌ندروستی حوكمڕانی به‌رده‌وام ده‌بن.

لای خۆیه‌وه‌ كونسوڵی گشتیی ئیمارات، جه‌ختی له‌ پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگیی نێوان وڵاته‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستان له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌كاندا كرده‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای لێكگه‌یشتن و دۆستایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش.

ئەو کەسەی دەیوت “هەر کەسێک ئۆتۆمبێلەکەم بکڕێت ژنەكەی دەمرێت” دەستگیرکرا
پێت ئەو کەسەی دەیوت “هەر کەسێک ئۆتۆمبێلەکەم بکڕێت ژنەكەی دەمرێت” دەستگیرکرا
لە شارباژێڕ دوو كەس لەسەر هەڵكەندنی بیر دەستگیركران
دوات لە شارباژێڕ دوو كەس لەسەر هەڵكەندنی بیر دەستگیركران
پەیوەندیدر