لە شارباژێڕ دوو كەس لەسەر هەڵكەندنی بیر دەستگیركران



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە دوو كەس لە گوندی كانی سارد لەسەر هەڵكەندنی بیری نایاسایی دەستگیر كراون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٤/١١/٥ مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك دەرچوون بۆ سنوری گوندی ( کانی سارد ) ، لە ئەنجامدا ( ٢ ) هاووڵاتی بە تۆمەتی بیر هەڵکەندنی نایاسایی دەستگیر کران.

ڕاشیگەیاندووە، دەستگیرا بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینە و ( ٦ ) بۆری و ( ١ ) غەرتاسی ئاو.

جەختیشی كردۆتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراو ەو ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .

 

قوباد تاڵەبانی: پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان بۆ قۆناغی ئاینده‌ هه‌یه‌
پێت قوباد تاڵەبانی: پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان بۆ قۆناغی ئاینده‌ هه‌یه‌
سودانی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بڕیاریدا
دوات سودانی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بڕیاریدا
پەیوەنیدر