لە بانكی (TBI) 34 هەزار فەرمانبەر فۆڕمی “هەژماری من”یان پڕكردۆتەوە



پڕۆژەی هەژماری من ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 34 هەزار مووچەخۆر فۆڕمی بانكی (TBI)یان پڕکردۆتەوە و دەشڵێت: فەرمانبەران دەتوانن مووچەكانیان لە ڕێگەی بانكەوە وەربگرن.

پڕۆژەی هەژماری من بڵاویكردەوە، فەرمانبەران دەتوانن مووچەكانیان لە ڕێگەی بانكەوە وەربگرن و بە كارتەكانیان پارە لە (ATM) ڕابكێشن و لە شوێنەكانی فرۆشتن بەكاری بهێنن.

ڕاشیگەیاندووە، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 34 هەزار فەرمانبەری هەرێمی كوردستان، فۆڕمیان پڕ كردۆتەوە تاوەكو لەرێگای بانكی (تی بی ئای) مووچەكانیان وەربگرن، كە زۆرترینی ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی کە فۆڕمیان پڕکردووەتەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانین.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا، 10 هەزار كارت تەواو بووە و (TBI) لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من دەیداتەوە بە مووچەخۆران و تاوەكو كۆتایی ئەمساڵیش 24 هەزار كارتی دیكەش تەواو دەبن و دەدەرێتەوە بە مووچەخۆران.

پێشتر، بانکەكە بڵاویكردەوە، بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی و لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، گرێبەستێکیان بەمەبەستی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ هەژماری من واژۆکردووە و دوو لقی بانكی تی بی ئای لە سلێمانی و هەڵەبجە دەکرێنەوە.

 

سودانی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بڕیاریدا
پێت سودانی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بڕیاریدا
حكومەتی عێراق پێشنیارەكانی حكومەتی هەرێمی پەسەندكرد
دوات حكومەتی عێراق پێشنیارەكانی حكومەتی هەرێمی پەسەندكرد
پەیوەنیدر