دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 60ـەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستی پێکرد و تا کاتژمێر 04:00ـی بەیانیی سبەینێ چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
لەو هەڵبژاردنەدا زیاتر لە 244 ملیۆن هاووڵاتیی ئەمریکی مافی بەشدارییان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیاندا هەیە و زیاتر لە 78 ملیۆن کەس لە دەنگدانی پێشوەختە دەنگیان داوە.
لەم هەڵبژاردنەدا، وەک هەمیشە کۆمارییەکان و دیموکراتەکان ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، دۆنالد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کاندیدی کۆمارییەکانە و کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئێستای ئەمریکا کاندیدی دیموکراتەکانە.