مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک لە بارەی مووچەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە



بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکوک ئاگاداری مامۆستایانی سنووری پەروەردەکەی دەکاتەوە، بە زووترین کات فۆڕمی هەژماری من لە بانکی (TBI) پڕبکەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە کامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکوک، ئاگاداری سەرجەم سەرپەرشتانی پەروەردەیی و بەڕێوەبەران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی دەکاتەوە، کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردەوە پێیان ڕاگەیاندوون دەبێت هەموو مووچە خۆرانی خوێندنی کوردی فۆرمی هەژماری من پڕ بکەنەوە و مووچەخۆرانی خوێندنی پەروەردەی کوردی لە بانکەکانی (TBI) مووچەکانیان وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشکردووە: “دەبێت بەڕێوەبەری قوتابخانە میلاکی قوتابخانەکەی ئاگادار بکاتەوە هەر کەسێک فۆرمی هەژماری من پڕ نەکاتەوە خودی مووچەخۆرەکە بەرپرسیار دەبێت لە ئەگەری هەر گۆڕانێک لە مووچە وەرگرتندا”. دەشڵێت: “کۆتا ڕۆژ بۆ وەرگرتنی فۆرمی هەژماری من لە بەرواری 2024.11.12 دەبێت وە بەڕێوەبەری قوتابخانە بەرپرسە لە هەر دواکەوتنێک”.

ئەوەشی خستەڕوو: “بانکی (TBI) تەرخان کراوە بۆ مووچەخۆرانی خوێندنی کوردی لەبەر ئەوەی چی تر مووچەخۆرانمان تووشی ڕووداوی هاتوچۆ نەبن لە ڕێگای چەمچەماڵ”.

وتیشی: “لە ئایندەدا ئێمە وەک خوێندنی کوردی بەرپرس نین لە هەر گۆڕانێک بۆ ئەو مووچەخۆرانەی کە فۆرمیان پڕ نەکردووەتەوە؛ دڵنیاتان دەکەینەوە کە مووچەخۆرانی خوێندنی کوردی لە بانکەکانی (TBI) مووچە وەردەگرن”.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستیپێکرد
پێت هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستیپێکرد
موسەننا ئەمین: فەرمانبەران دەتوانن لە دادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر هەژماری من تۆمار بکەن
دوات موسەننا ئەمین: فەرمانبەران دەتوانن لە دادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر هەژماری من تۆمار بکەن
پەیوەنیدر