لە سلێمانی 13 شوێن داخراوە



لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە کە مانگی ڕابردوو زیاتر لە 11 تەن خۆراکی بەسەرچوو لەلایەن لیژنەکانیانەوە لە ناو براوە و 13 شوێنیش داخراوە.

بەپێی راگەیەندراوی قایمقامییەتی سلێمانی، لە درێژەی کارەکانیان بۆ پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان، لیژنە هاوبەشەکان لە مانگی رابردوودا حەوت هەزارو 230 سەردانیان ئەنجام داوەو 392 سەرپێچییان تۆمار کردووەو 13 شوێنیشیان داخستووە.

ئەوەش هاتووە: لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچوونەکانیان لە مانگی 10ی ئەمساڵدا پسوڵەی ئاگادارکردنەوە دراوە بە 191 شوێنکارو 11 تەن و 755 کیلۆگرام خواردن و شمەکی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناوبراون و زیاتر لە 48 ملیۆن دینار سزای دارایی سەرپێچیکاران دراوە.

دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەتوانن ببنە بژمێر لە پرۆسەی سەرژمێریدا
پێت دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەتوانن ببنە بژمێر لە پرۆسەی سەرژمێریدا
زیاتر لە 697 ملیۆن دینار بۆ چەند پرۆژەیەکی سلێمانی خەرج دەکرێت
دوات زیاتر لە 697 ملیۆن دینار بۆ چەند پرۆژەیەکی سلێمانی خەرج دەکرێت
پەیوەندیدر