زیاتر لە 697 ملیۆن دینار بۆ چەند پرۆژەیەکی سلێمانی خەرج دەکرێت



وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، زیاتر لە 697 ملیۆن دینار بۆ ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی خەرج دەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، فەرمانێكی وەزاریدا لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 697 ملیۆن و 469 هەزار دینار دا بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

ڕاشیگەیاند، پڕۆژەكان بریتین لە كاری دابینكردنی لم و بوحس و چەو بۆ كارگەی قیری شارەوانی بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی و كاری دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ چەند كۆڵانێك لە سەرەتای گوندی قولەڕەیسی خواروو، لەگەڵ پڕۆژەی دروستكردنی شۆستە بۆ بەشێك لە شەقامی حەمەجەزا و دروستكردنی قادرمە و دیوار لە گەڕەكی كانی با و جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی بەشێك لە شەقامی 30مەتریی نێوان جیاكراوەی 119ك و 124ی كەڵەكن لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانیدا.

لە سلێمانی 13 شوێن داخراوە
پێت لە سلێمانی 13 شوێن داخراوە
کی دەبێتە سەرۆکی زلهێزترین وڵاتی جیهان؟
دوات کی دەبێتە سەرۆکی زلهێزترین وڵاتی جیهان؟
پەیوەنیدر