کی دەبێتە سەرۆکی زلهێزترین وڵاتی جیهان؟



ئەمڕۆ جیهان چاوی لەسەر شەستەمین هەڵبژاردنی ئەمریکایە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکان.

سەرۆکی ئەمریکا بۆ خولێکی چوار ساڵە هەڵدەبژێردرێت و مافیشی هەیە بۆ خولێکی نوێی لەسەریەک یاخود جیا خۆی کاندید بکاتەوە، واتە ئەگەر کامالا هاریس ببێتە سەرۆکی ئەمریکا مافی هەیە ساڵی 2028یش خۆی کاندید بکاتەوە، بەپێچەوانەی ترەمپەوە کە پێشتر خولێکی سەرۆکایەتی بینیوە و لە ئەگەری دەرچوونیدا مافی خۆ کاندیدکردنەوەی نامێنێت.

ئەنجامی ڕاپرسییەکان دەریدەخەن کە هەردوو کاندیدەکە زۆر لەیەک نزیکن و چاوەڕوان دەکرێت ئەو حەوت ویلایەتە سەرۆکی نوێ دیاریبکەن کە بە ویلایەتە یەکلانەبووەکان ناودەبرێن و پێکهاتوون لە میشیگن، ئەریزۆنا، نیڤادا، ویسکنسۆن، جۆرجیا و پەنسیلڤینیا و نۆرس کارۆلاینا.

جگە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، ئەمریکییەکان دەنگ بۆ هەڵبژاردنی 435 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و 34 لە کۆی 100 ئەندامەکەی ئەنجومەنی پیران دەدەن.

ئەمریکییەکان ڕاستەوخۆ سەرۆکی وڵاتەکەیان هەڵنابژێرن، بەڵکو دەنگ بۆ 538 ئەندامی ئەنجومەنی هەڵبژاردن دەدەن، کە دواتر بە دەنگدانی ئەوان سەرۆک ئەمریکا دەستنیشان دەکەن، لەمەشدا کامالا و ترەمپ پێویستیان بە دەنگی 270 ئەندامی ئەنجومەنەکە دەبێت بۆ ئەوەی ببنە سەرۆکی ئەمریکا.

لەم هەڵبژاردنەدا 244 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە 41 ملیۆنیان پێشوەختە دەنگیان داوە.

هەموولایەکیش چاویان لەسەر ئەوەیە، کێ دەبێتە سەرۆکی ئەو وڵاتەی کە خاوەنی بە‌هێزترین ئابووری و بەهێزترین سوپایە لە جیهاندا.

زیاتر لە 697 ملیۆن دینار بۆ چەند پرۆژەیەکی سلێمانی خەرج دەکرێت
پێت زیاتر لە 697 ملیۆن دینار بۆ چەند پرۆژەیەکی سلێمانی خەرج دەکرێت
زانیاری نوێ لە بارەی کاتی گەیشتنی مووچەی مانگی 10 ڕاگەیەندرا
دوات زانیاری نوێ لە بارەی کاتی گەیشتنی مووچەی مانگی 10 ڕاگەیەندرا
پەیوەنیدر