کەشناسی: لەگەڵ جێگیربوونی کەشدا، تەم دروست دەبێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە دوای نیوەڕۆوە کەشوهەوا جێگیردەبێت و ئەگەری دروستبوونی تەمیش هەیە لە کات و ناوچەی جیادا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور و تەم دەبێت تا کاتەکانى نیوەڕۆ، لەگەڵ ئەگەرى نمە بارانێکى کەم لەسەر هەندێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.

ڕوونیشیکردەوە کە لە دواى نیوەڕۆوە کەشەکە جێگیر دەبێت و ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەرى دووبارە دروست بوونەوەى تەم لە هەندێ ناوچەدا.

ئاماژەشیدا بەوەی گەرما 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە و مەودای بینینیش لە هەندێک کاتدا لە نێوان 2-5 کیلۆمەتر دەبێت.

سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممەش کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ دروست بوونى تەم لەکاتەکانى بەیانى زوودا .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 22 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 19 پلەى سیلیزى

دهۆک : 22 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 23 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 21 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 22 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 13 پلەى سیلیزى

سۆران : 20 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 25 پلەى سیلیزى

زانیاری نوێ لە بارەی کاتی گەیشتنی مووچەی مانگی 10 ڕاگەیەندرا
پێت زانیاری نوێ لە بارەی کاتی گەیشتنی مووچەی مانگی 10 ڕاگەیەندرا
لە بارەی کارەبای 24 کاتژمێری لە سلێمانی زانیاری دەدرێت
دوات لە بارەی کارەبای 24 کاتژمێری لە سلێمانی زانیاری دەدرێت
پەیوەنیدر