یەکەم ئەنجامی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕاگەیەندرا



ئەنجامی ئەو گوندەی کە یەکەم دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکای تێدا ئەنجام دەدرێت دەریدەخات کە هەردوو کاندیدەکە یەکسانن.

میدیای ئەمریکا ئەنجامی دەنگدانی گوندی دیکسفیڵ نۆتچی سەر بە ویلایەتی نیوهامپشایەری بڵاوکردەوە کە دەکەوێتە سەر سنووری کەنەدا.

بە پێی ئەنجامی دەنگدانەکە هەریەک لە کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان سێ دەنگیان بەدەستهێناوە.

ئەمەش دەرخەری ڕاستیی ئەو ڕکابەرییە سەختەیە کە لە نێوان هەردوو کاندیدەکەدا هەیە و ئەنجامی ڕاپرسییەکانیش ئاماژە بە نزیکی دەنگەکانیان دەکات.

لە ساڵی 1960ەوە دەستپێکردنی دەنگدان لە گوندی دیکسفیڵ نۆتچەوە بووەتە نەریت و یەکەم شوێنیش دەبێت کە دەنگەکانی جیادەکرێتەوە. 

لە بارەی کارەبای 24 کاتژمێری لە سلێمانی زانیاری دەدرێت
پێت لە بارەی کارەبای 24 کاتژمێری لە سلێمانی زانیاری دەدرێت
نرخی نەوت لە بەرزیدا جێگیرە
دوات نرخی نەوت لە بەرزیدا جێگیرە
پەیوەنیدر