هۆشداری دروست بوونی تەم و مژ دەدرێت



شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەربارەی دەستپێکردنەوەی تاوە باران و هەورەبروسکە دەدات و ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ ئەگەری دروست بوونی تەم و مژ هەیە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە کاتژمێرەکانی داھاتوودا لە ئەنجامی چربوونەوەی ھەوری ناوخۆیی لەبەشێک ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و باکوری ئیدارەی گەرمیان و بەشێوەیەکی لاوازتر سنوری ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین تاوە باران و ھەورە بروسکە بەڕێژەی جیا جیا دەسپێدەکاتەوە تا کاتەکانی شەو بەردەوامی ئەبێت و لەھەندێ شوێندا تاوە بارانەکان بەخوڕ ئەبێت و تەرزەی لەگەڵ ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، لەنێوان کاتەکانی ئەمشەو بۆ پێش نیوەڕۆی سبەی سێ شەممە 5/11/2024 ئەگەری دروستبوونی تەم و مژی چڕ لەزۆرێکی ناوچەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکوک هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی سێ شەممە بەگشتی کەشی ھەرێم سەقامگیر ئەبێتەوە و ئاسمان بە زۆری پەڵە ھەور و ھەندێک کات ئەگۆرێ بۆ نیمچە ھەور و پلەکانی گەرماش بە جێگیری ئەمێنێتەوە و لەناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەرێم ئەگەری نمە بارانێکی کەم و کاتی ئەبێت و لە ئێوارەدا بەیەکجاری کۆتایی پێدێت .

وتیشی، “لە ڕۆژی چوار شەممەوە 6/11/2024 تا ناوەڕاستی ھەفتەی ئایندە 12/11/2024 ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە کەشێکی سەقامگیردا تێپەڕدەبێت و پلەکانی گەرماش لەو ماوەیەدا بەڕێژەی 3 بۆ 4 پلە بەرزدەبێتەوە”.

 

چوار هەزار ماسی مرداربوونەوە
پێت چوار هەزار ماسی مرداربوونەوە
مارسێلۆ بێدەنگی شکاند و پەیامی هەیە
دوات مارسێلۆ بێدەنگی شکاند و پەیامی هەیە
پەیوەنیدر